کوردپرێس:
شەوی چوارشەمە 25ی پووشپەڕی 1399 نووسینگەی میدیایی و ڕاگەیاندنی قەرارگای حەزرەتی حەمزەی سەیدولشوهەدای سوپای پاسداران ڕایگەیاند لە هێرشێکدا فەرمانبەرێکی حەوزەی بەسیج لە بنکەی بڵبەر و فەرمانبەرێکی بەخشداریی هەورامان شەهید کران و هاووڵاتییێکی خەڵکی هەورامانیش بریندار کراوە.
قەرارگای حەزرەتی حەمزە بە بۆنەی ئەو ڕووداوەوە سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی قوربانییان و هەروەها هاووڵاتییانی ناوچەکە کردووە و بەڵێنی داوە کە ئەو چەشنە هەڵمەتانە دەستی ئەوان لە یارمەتی گەیاندن و خزمەت کردن بە هاووڵاتییان سارد نەکاتەوە.
Your Comment