شاندێکی یه‌کێتی و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان کۆ بوونه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی فراکسیۆنی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ جینین بلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ‌عێراق کۆ بووەوە‌.

کوردپرێس: لەمبارەوە ڕێزان شێخ دلێر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک نووسیویه‌تی، "وه‌ک فراکسیۆنی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ جینین بلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ باره‌گای سه‌ره‌کی یۆنـامی له‌ به‌غدا کۆ بووینه‌وه‌، له‌باره‌ی ڕه‌وشی ئێستای سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی کوردستـان و کێشه‌کانی پارێزگای که‌رکووک و عێراق به‌گشتی گفتوگۆمان کرد".

رێزان شێخ دلێر راشیگه‌یاندووه‌، هه‌ر له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌ ڕێگه‌ی نوێنه‌ری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان داوام له‌ یۆنامی کرد چاو به‌پرۆگرام و کاره‌کانی خۆیان بخشێننه‌وه‌ له‌ عێراق به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێستان سه‌باره‌ت بۆ دۆخی ژنانی عێراق.

ناوبراو جه‌ختیشی کردوه‌ته‌وه‌، له ‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا له‌گه‌ڵ روون کردنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌، به‌پێویستیان زانیوه‌ یۆنامی به‌ پرۆگرامی کارکردنی خۆیدا بچێته‌وه‌ و کاربکات بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189333

Your Comment

You are replying to: .
captcha