کوردپرێس:
زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە شاری سنە پەیامێکی بۆ دوکتور نەهرۆ کەسنەزانی کوڕی شێخ عەبدولکەریم و برای شیخ محەمەدی کەسنەزانی ناردووە و لە پەیامەکەیدا سپاسی ناوبراو و بنەماڵەی شێخ محەمەدی کردووە کە لە بەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا مەڕاسیمی تەعزیەی خوالێخۆشبوویان بەڕێوە نەبردووە.
شایانی باسە شێخ محەمەدی کوڕی شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی پیری تەرێقەتی قادریە ڕۆژی شەمە 4ی تەمووزی 2020 بەرانبەر بە 14ی پووشپەڕی 1399ی هەتاوی لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە ویلایەتە یەکگرتوکانی ئەمریکا کۆچی دواییی کرد.
تەرێقەتی قادریە لە کوردستانی ئێران یەک لە تەرێقەتە ئاینییەکانی ئیسلامە و موریدی زۆر لە نێو موسڵمانانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران سەر بە دوو تەرێقەتی قادریە و نەقشبەندییەن.
Your Comment