بەپێی هەواڵی کوردپرێ،: ڕۆژی سێشەمە 10ی پووشپەڕی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 150 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.
ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 297 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
ئاماری مردن بە هۆی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سنە 97 حاڵەت
بانە 26 حاڵەت
سەقز 61 حاڵەت
کامێران 27 حاڵەت
قوروە 23 حاڵەت
دیواندەرە 18 حاڵەت
مەریوان 16 حاڵەت
بیجاڕ 23 حاڵەت
دێولان 6 حاڵەت
سەوڵاوا 0 حاڵەت
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment