بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتیی کارەسات و دۆخی لە ناکاوی تورکیا رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتژمێر ١و٣٠ خولەکدا بوومەلەرزەیێک بە گوڕی 5.4 پلەی رێختەر شاری ئۆزاڵپی سەر بە پارێزگاری وانی کوردستانی تورکیای هەژاند، دەشڵێت، "بوومەلەرزەکە بە قووڵای 6.9 پلەی رێختەر بووە."
ئاماژەی بەوەش کرد، بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان زیانی ماددی بە چەند شوێنێک گەیشتووە، بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەست دان بە بوومەلەرزەکە تۆمار نەکراوە.
هاوکات، محەمەد ئەمین بیلمێز پارێزگاری وان رایگەیاندووە: "خانوویێک بە تەواوی رووخاوە، بەڵام هیچ کەسێک گیانی لەدەست نەداوە و تیمەکانمان بەرەو لەو شوێنانە بڵاوبوونەتەوە کە بوومەلەرزەکەی تێدا روویداوە.
شایانی باسە بوومە لەرزەکە لە چەند شارێکی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە ئێران هەستی پێکراوە و تیمەکانی فریاکەوتن لە ناوچەکە بڵاوەیان پێکراوە و ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە حاڵەتێکی گیان لەدەست دان تۆمار نەکراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment