١١ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٠:٤٧
جادەی سنە بۆ دیواندەرە کرایەوە

بەشی کوردستان- جێگری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی جادەوبان و گواستنەوە لە پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند پاش سێ ڕۆژ جادەی سنە بۆ دیواندەرە کرایەوە.

کوردپرێس:

ڕامبود نەوزەری جێگری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی جادەوبان و گواستنەوە لە پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند پاش تەوابوونی ئاوەدانکارییەکان لە ملەی مامۆخ، جادەی سنە بۆ دیواندەرە کرایەوە.

نەوزەری گوتیشی کاری نۆژەنکردنەوەی پردی قەسابخان لە ملەی مامۆخ پاش سێ ڕۆژ تەواو کرا و جادەی سنە بۆ دیواندەرە کرایەوە و ئێستا هاتوچۆ لەو جادەیەوە بە شێوەی ئاسایی ئەنجام دەبێت.

شایانی باسێ ڕۆژی 19ی جۆزەردان بە مەبەستی دانانی دارعەموودە ئاسنەکانی پردی قەسابخان لە ملەی مامۆخ، جادەی سنە بۆ دیواندەرە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ داخرابوو.

News Code 188966

Your Comment

You are replying to: .
captcha