نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی سەردانی هەر یەک له یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی و گۆڕان باس لە دۆخی هەرێمی کوردستان، پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق و بابەتی نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان دەکات.

رۆژی دووشەممە نێچیرڤان بارزانی لە هەولێرەوە دەستی بە کۆبوونەوەکانی کرد و لەگەڵ عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان باسی چەند پرسێکی پەیوەست بە هەرێم و عێراقیان کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1888

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha