هاوکارى و هەماهەنگی ئەمنی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە ئامانجی سەرەکیی حکوومەتی هەرێمە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی شەوی رابردوو داعش هێرشی کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، هاوکارى و هەماهەنگی ئەمنی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە ئامانجی سەرەکی حکوومەتی هەرێمە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند: "چەندین جار حکوومەتی فیدڕاڵیمان ئاگادار کردووەتەوە، کە ئه‌و شوێنەى ‌ داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر پێشمەرگە کەوتووەتە نێوان هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق و بۆشایی ئەمنی تێدا هەیە."

ناوبراو وتیشی: ئەو بۆشاییەش بووەتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی داعش خۆیانی تێدا رێکبخەنەو و بەمەش مەترسیێکى جددى لەسەر ناوچەکە دروست دەکات، بۆیە هاوکارى و هەماهەنگی ئەمنی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە ئامانجی سەرەکیی حکوومەتی هەرێمە و هەمیشە ئامادەیی خۆیشی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە."

دەقی راگەیەنراوەکەی وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان:

دوێنێ شەو ١ی ئایاری ٢٠٢١، تیرۆریستانى داعش هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی هێزى پێشمەرگەی کوردستان و لە بەرامبەردا هێزى قارەمانى پێشمه‌رگه‌ش به‌ توندی لێیان هاتنە‌ ده‌ست و تێکیان شکاندن، و لە ئەنجام دا چەند پێشمەرگەیەک شەهید و بریندار بوون.

ئەم رووداوە لە دوای ئەوە دێت کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر و ئێستاش چەندین جار حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵی ئاگادار کردۆتەوە کە ئه‌و شوێنەى تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر کە کەوتووەتە نێوان هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق، بۆشایی ئەمنیی تێدا هەیە و بۆتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی تیرۆرستانی داعش خۆیانی تێدا ڕێکبخەنەو و بەمەش مەترسیێکى جددى لەسەر ناوچەکە دروست دەکات، بۆیە هاوکارى و هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە ئامانجی سەرەکی حکوومەتی هەرێمە و هەمیشە ئامادەیی خۆیشی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە.

وەک حکوومەتى هەرێمى کوردستان پرسە و سەرەخۆشى لە خۆمان و لە بنەماڵەى شەهیدان دەکەین و هیواى زوو چاکبوونەوەش بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1848

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha