بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە پەیامێکدا بڵاوی کردەوە: "بەتوندی ئیدانەى پەلاماردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەى کوردستان لەپردێ دەکەین لەلایەن دەستە چەپەڵەکانی داعشەوە، دووپاتیشی دەکەینەوە کە دەبێ بەوپەڕى توانامانەوە بەرپەرچی پەلامارە ترسنۆکانەکانی ئەو تاقمە تێرۆریستیانە بدەینەوە و بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە نەھێڵرێت".
تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو پەلامارە تیرۆریستیانە ئەوەمان پێ دەڵێت کە دەبێت زیاتر چاوکراوە بین بۆ رووبەڕووبوونەوەى تێرۆر و تۆقاندن بەهەموو شێوەکانی و بەهەر هۆکارێک بێت، پێویستە کاربکەین بۆ ئەوەی ئەم ئافاتە مەترسیدارە کە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی کردوەتە ئامانج بنبڕ بكرێت.
قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا دەشڵێت، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەى کەسوکارى ئەو شەهیدانەمان دەکەین کە خۆیان کردە قوربانی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment