بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆک کۆماری عێراق نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی خەندان لە کۆبوونەوەکاندا بارودۆخی ئێستای عێراق، هەڵبژاردنی پێشوەخت و هەڵوێستی کورد لە هەڵبژاردندا تاوتوێ دەکرێت و سەرۆک کۆماری عێراق داوای یەکڕیزی کورد و کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان دەکات، لەو چوارچێوەیەشدا هەوڵێکی نوێ بۆ ئاشتەوایی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی کەسی یەکەمی لایەنەکان پێشنیاز دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment