کوردپرێس:
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە كۆی زیاتر لە حەوت هەزار پشكنینی نوێی كۆرۆنا ئەنجامی 287 كەسیان ئەرێنی بووە و لە 24 كاتژمێری رابردوودا شەش تووشبووی دیكە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیەنراوەكە، لەكۆی ئەو تووشبووە نوێیانە، 257 حاڵەتیان لە بەغدا و سێ حاڵەت لە هەرێم، سێ حاڵەتیش لە كەركوك تۆمار كراون و ئەوانی تر نەجەف، بەسڕە، كەربەلا، دیالە، واست، دیوانیە، میسان، زیقار و سەڵاحەدین تۆمار كراون.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 52 تووشبوو چاك بوونەوە و شەش تووشبووش لە بەغدا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عیراق تا ئێستا پێنج هەزار و 135 حاڵەتی تووشبوون لە سەرتاسەری وڵاتەكەی تۆمار كراون، لەو ژمارەیە دوو هەزار و 904 كەس چاكبوونەوە و 175 كەسیش چاكبوونەوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، لە كۆی دوو هەزار و 56 تووشبوو كە لە ژێر چاودێریدان، باری تەندروستی 41 كەسیان ناجێگیرە و لە بەشی چاودێری چڕدان.
Your Comment