کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 4ی جۆزەردانی 1399 بەرانبەر بە24ی ئاداری 2020 هاوکات لەگەڵ جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانی 1441 دڵی ئەستێرەیێکی گەشی ئاسمانی ئایین و فەرهەنگ و ئەدەبی کوردەواری لە لێدان کەوت و مستەفا خوڕەم دڵ لە تەمەنی 84 ساڵیدا ماڵئاواییی لە جیهان کرد.
بەرهەمەکانی ئەو توێژەر و وەرگێڕ و ئەدبیە کوردە جێی سەرنج و بەڵگەهێنانەوەی زۆر توێژەر و خاوەنبیری ئەدەب و فەرهەنگ وئایینە و جێگە پەنجەی بەقوتابخانەکانی کوردەوارییەوە دیارە و بە بەرهەمەکانی دەمێنێتەوە.
تەفسیری نوور و وەرگێڕانی تەفسیری زەلالی سەید قوتب کە لە 15 بەرگدا چاپ کراوە دوو بەرهەمی بەنرخی ئەو گەورە توێژەرە کوردەیە.
لە بواری ڕێزمانی کوردی و فارسی و توێژینەوەی ئەدەبی لەهەر دوو زمانی کوردی و فارسیدا کتێبخانە کوردی وفارسییەکان بە بەرهەمەکانی مامۆستا خوڕەمشاهی ڕازاونەتەوە کە ساڵی 1315 لە دێبەکری مەهاباد چاوی بە دونیا هەڵهێنابوو.
Your Comment