کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 31ی گوڵانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 53 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 2250 حاڵەت.
ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 145 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سەقز 457 حاڵەت
سنە 701 حاڵەت
بانە 242 حاڵەت
قوروە 201 حاڵەت
دیواندەرە 164 حاڵەت
مەریوان 126 حاڵەت
بیجاڕ 119 حاڵەت
کامێران 120 حاڵەت
دێولان 92 حاڵەت
سەوڵاوا 28 حاڵەت
Your Comment