نوێترین ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تا 22ی گوڵانی 1399

بەشی کوردستان- وتەبێژی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند تا ڕۆژی شەمە 22ی گوڵانی 1399 کۆی 1873 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کراوە و هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 50 حاڵەتی تووشبوون زیادی کردووە.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 22ی گوڵانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 50 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 1873 حاڵەت.

ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 135 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:

سەقز 404 حاڵەت

سنە 523 حاڵەت

بانە 221 حاڵەت

قوروە 158 حاڵەت

دیواندەرە 138 حاڵەت

مەریوان 112 حاڵەت

بیجاڕ 109 حاڵەت

دێولان 86 حاڵەت

کامێران 96 حاڵەت

سەوڵاوا 26 حاڵەت

News Code 178685

Your Comment

You are replying to: .
captcha