هەوڵی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا، تەنها موزایەدەی سیاسیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ئاماژە بەوەدەکات ئەوەی ئەو پەرلەمانتارە کورد و عەرەبانە پێی هەڵدەست لە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا کارێکی نادەستووری و نایاساییەوە و مەبەست لێی بچووک کردنەوەی قەوارەی هەرێم و موزایەدەی سیاسییە و سەرکەوتوش نابن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد ئەمین فارس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە SNNی ڕاگەیاندووە: ئەو هەوڵەی کە لە ئێستادا لە ئارادایە بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا هەوڵێکی شکستخواردوو دەبێت چوونکە لەڕووی یاسایی و دەستورییەوە هیچ پاڵپشتییێکی نییە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی حکوومەتی عێراقی بۆ خۆی ئامادە نییە پارەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکات.

ئاماژەی بەوەش کرد: لە دەستووری عێراقیدا ئەوە جێگر کراوە کە دابەش کردنی مووچە لەدەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمدایە، هاوکات ماوەی زیاد لە سێ‌ ساڵە 400 فەرمانبەری بەنداوەکانی هەرێم هەموو هەوڵێک دەدریت بۆ ئەوەی لەلایەن بەغداوە مووچەکانیان بۆ دابین بکرێت ئامادە نییە مووچەی ئەو 400 فەرمانبەرە بدات ئیتر چۆن مووچەی ئەو هەموو فەرمانبەرەی هەرێم دەدات، بۆیە ئەمە هەوڵێکی شکستخواردووە ئەو پەرلەمانتارانە ئەیدەن بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەروو: ئێمە پێمان وایە کە ئەو پەرلەمانتارانەی بەو کارە هەستاون هەوڵێکە بۆ بچووک کردنەوەی قەوارەی هەرێم و بۆ مووزایەدەی سیاسی ئەو کارە دەکەن، چوونکە ئەوە کارێکی نایاسایی و نادەستورییە و ناشچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 177

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha