پەکەکە نە لە داھاتووی تورکیا نە لە داھاتووی عێراق و سووریا ھەرگیز جێگەی نابێتەوە

بەشی تورکیا- رەجەب تەیب ئەردۆغان لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفڕانس پەیوەندی کرد بە ناوەندی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی چنگی برووسکە و چنگی تریشقە کە بۆ سەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دار.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە سوورن لەسەر ریشەکێش کردنی تیرۆر و رایگەیاند: ئامانجمان لەناوبردنی یەکجارەکی ئەو رێڕەوە تیرۆرییەیە کە هەوڵدەدرێت لە سەر سنوورەکانی باشووری وڵاتەکەمان دروست بکرێت. تا ریشەکێش کردنی تەواوەتی ئەم گرووپە خوێنمژانە کە جگە لە خوێن، فرمێسک و وێرانکاری هیچ شتێکیان بۆ ناوچەکەمان نەهێناوە، لە خەبات بەردەوام دەبین.

سەرکۆماری تورکیا ئەوەشی دووپات کردەوە کە هیچ هێزێک نییە لە بەرامبەر سەربازانی تورکیا خۆی رابگرێت کە بە تێڕوانینی ئەگەر بکوژرێم شەهیدم و ئەگەر زیندوو بمێنمەوە دەبمە خەباتکار شەڕ دەکەن.

ئەردۆغان، ڕاشیگەیاند کە "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیێکی زۆر حەشارگە و ئەشکەوت بۆردوومان کراون و تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر تیرۆرست لە چالاکی خراون و بەکارهێنانی پیشەسازی سەربازی ناوخۆیی لە ئۆپەراسیۆنەکاندا مایەی شانازییەکی دیکەیە".

دەربارەی شوێنی ئۆپەراسیۆنەکەش ئەردۆغان رایگەیاند: "نە لە داھاتووی تورکیا، نە لە داھاتووی عێراق، نە لە داھاتووی سووریا، ھەرگیز جێگەی رێکخراوی تیرۆریستی و تیرۆر نابێتەوە. ئەم ئۆپەراسیۆنە بە لەبەرچاوگرتنی یەکپارچەیی خاکی عێراق ئەنجام دەدرێت و سوودێکی گرنگی بۆ ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە دەبێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1757

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha