بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تاهیر عەبدوڵا ئەمڕۆ سێشەممە بە ئاژانسی ناس کوردیى راگەیاندووە: "کۆمپانیایێکی فڕۆکەوانی ئێرانی ئەنجامدانى گەشتى لەنێوان تاران بۆ سلێمانى بۆ لیستى گەشتەکانى زیادکردووە".
وتیشى بەپێی لیستەکە بڕیارە لە دووى مانگى داهاتوودا یەکەم گەشت ئەنجام بدرێت، ئەوانیش چاوەڕوانى ئەو وادەیە دەکەن.
تاهیر عەبدوڵا باسى لەوەش کرد، لایەنى پەیوەندیدار لە عێراق رەزامەندیی نیشان داوە لەسەر دەستپێکردنەوەى گەشتەکان، هەروەها لایەنى ئێرانیش رەزامەندە.
گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان سلێمانى و ئێران لەساڵى رابردووەوە راگیراون، بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment