کوردپرێس:
ڕۆژی شەمە 13ی گوڵانی 1399 محەمەد کەریمیان سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا یەک حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە ئیلام تۆمار کراوە و بەوەش ژمارەی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا لەو پارێزگایە گەیشتە 54 حاڵەت.
کەریمیان گوتیشی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 6 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگایئیلام تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە گەیشتە 530 حاڵەت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment