کوردپرێس:
ڕۆژی شەمە 13ی گوڵانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 41 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 1379 حاڵەت.
فەلاحی زیادیشی کرد لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 4 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سەقز 330 حاڵەت
سنە 360 حاڵەت
بانە 156 حاڵەت
قوروە 110 حاڵەت
دێولان 76 حاڵەت
مەریوان 83 حاڵەت
بیجاڕ 71 حاڵەت
دیواندەرە 93 حاڵەت
کامێران 79 حاڵەت
سەوڵاوا 21 حاڵەت
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment