٢٨ نیسان ٢٠٢٠ - ١٠:١٢
مەرزی شۆشمێ دەکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی داراییی حکوومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا دەروازەی تەوێلە بە ڕووی جموجوڵە بازارگانییەکاندا بکاتەوە.

کوردپرێس:

بەگوێرەی نووسراوێكی فەرمی ساماڵ عەبدولڕەحمان عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەكردووە ڕۆژی 28 ی نیسان دەروازەی شۆشمێ لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بكرێتەوە و جووڵەی بازرگانی دەست پێبكاتەوە.

لە بڕیارەکەدا کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گومرکی پارێزگای سلێمانی کراوە پێویستە سەرجەم ڕێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا پەیڕەو بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168507

Your Comment

You are replying to: .
captcha