کوردپرێس:
بەگوێرەی نووسراوێكی فەرمی ساماڵ عەبدولڕەحمان عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەكردووە ڕۆژی 28 ی نیسان دەروازەی شۆشمێ لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بكرێتەوە و جووڵەی بازرگانی دەست پێبكاتەوە.
لە بڕیارەکەدا کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گومرکی پارێزگای سلێمانی کراوە پێویستە سەرجەم ڕێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا پەیڕەو بکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment