حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە کەمتر لە 100 حاڵەت

بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 99 حاڵەتی مردن بە هۆی کرۆنا لەو وڵاتە تۆمار کراوە و ئەوەش دەیسەلمێنێت کە حاڵەتەکانی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە تورکیا کەمی کردووە.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 27ی ئەیپرێڵی 2020 فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە لێدوانێکیدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە لەو وڵاتە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 99 هاووڵاتیی تورکیا بە هۆی کرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و گەیشتی ڕەقەمەکە بە کەمتر لە 100 دەیسەلمێنێت کە تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە تورکیا کەمی کردووە.

ناوبراو گوتیشی لە کۆی 30 هەزار و 177 تاقی کردنەوەی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2 هەزار و 357 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە تورکیا گەیشتە 1140 هەزار و 130 حاڵەت.

وەزیری تەندروستی تورکیا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3 هەزار و 558 هاووڵاتی لە ڤایرۆسەکە ڕزگاریان بووە و بەوەش کۆی ئەو کەسانەی لە پەتاکە چاک بوونەتەوە دەگاتە 29 هەزار و 140 کەس.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168498

Your Comment

You are replying to: .
captcha