هاوسەرۆکی PYD: عێراق دەبێت ئاسمانی خۆی بەڕووی فڕۆکەکانی تورکیا دابخات

بەشی سووریا- هاوسەرۆکی PYD ئاماژەی بە بۆردوومانی کەمپی مەخموور دا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە و ڕایگەیاند عێراق دەبێت ئاسمانی خۆی بەڕووی فڕۆکەکانی تورکیا دابخات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عایشە حەسۆ، هاوسەرۆکی یەکێتیی دیموکرات PYD لە وتەکانیدا ئاماژەی بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کەمپی مەخموور دا و وتی: کەمپی مەخموور چەندین مانگە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە گەمارۆی خراوەتە سەر و ئێستاش لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیاوە بۆردوومان دەکرێت.

ئاژانسی هاوار نیووز لەمبارەوە زیاتر بڵاوی کردەوە؛ حەسۆ لەدرێژەی وتەکانیدا ئاشکرای کردووە حکوومەتی تورکیا سەرەڕای پەیامە یەک لەدوای یەکەکەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەباەری ئاگربەسەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا درێژە بە هێرشەکانی خۆی دەدات.

عایشە حەسۆ دەڵێت تورکیا خەڵکێک دەکاتە ئامانج کە ئێستاش لەژێر گەمارۆدان و هەوڵە داگیرکەرانەکانی لە باکووری سووریاش بەردەوامن؛ حکوومەتی هەرێم دەبێت دژ بەو هێرشانە بێتە دەنگ.

عایشە حەسۆ، هاوسەرۆکی یەکێتیی دیموکرات PYD وەبیری هێنایەوە: بەرپرسیارێنی هێرشەکانی تورکیا لە ئەستۆی نەتەوە یەکگرتووەکان، حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندایە. کاردانەوەی حکوومەتی عێراق بۆ ئەم هێرشە لە ئاستی چاوەڕوانکراودا نەبووە و عێراق دەبێت ئاسمانی خۆی بەڕووی فڕۆکەکانی تورکیا دابخات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168395

Your Comment

You are replying to: .
captcha