کوردپرێس:
موحسین بیگلەری نوێنەری خەڵكی سەقز و بانە لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، لەداهاتوودا دانیشتنێكی هاوبەش لەنێوان پارێزگاری كوردستان و بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی كردنەوەی بازاڕی هەفتانە ئەنجام دەدرێت.
موحسین بیگلەری لە رێو رەسمی ساڵرۆژی كردنەوەی دەزگای دێهاتی لە سەقز رایگەیاندووە، پارێزگاری کوردستان بە یاوەریی بەرپرسانی ئێرانی بەم زووانە دانیشتنێكی هاوبەش لە گەڵ بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەبەن ئەوەش بەمەبەستی كردنەوەی بازاڕی هەفتانە.
بیگلەری سەبارەت بە گلەییی هاووڵاتییانی دێهاتەكانی كوردستان لەبارەی بێكاری و بێ مووچەیی، ئەوەشی خستە ڕوو کە لە دانیتشنی كراوەی مەجلیسی شورا پێداگریی تەواو لەمافی هاووڵاتیان دەکات و هەوڵی جێبەجێكردنی پلانەكان لەو بارەیەوە دەدەن.
Your Comment