به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌عفه‌ر مووسه‌وی وته‌بێژی ڕه‌وتی سه‌در له عێراق ڕای‌گه‌یاند: سه‌رجه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌كانی پێشتری لیستی سائیروون له‌گه‌ڵ لیسته براوه‌كانی دیكه‌دا وه‌كوو خۆی ماوه و كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت و له داهاتوویێكی نزیكیشدا گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی له ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق حكوومه‌تی داهاتوو پێكده‌هێنێت.
ناوبراو ئاشكراشی كرد: ده‌رگای لیستی سائیروون و هاوپه‌یمانه‌كانی كراوه‌یه بۆ هه‌موو لیسته‌كان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه بڕوایان به چاكسازی هه‌یه.
لای خۆیه‌وه حسێن العادلی وته‌بێژی لیستی نه‌سری سه‌ر به عه‌بادی ڕای‌گه‌یاندوووه هه‌ر دوو لیستی نه‌سر و سائیروون له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێک پره‌نسیپ ڕێکكه‌وتوون كه تایبه‌تن به شێوازی حوكمڕانی چوار ساڵی داهاتوو له عێراق و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی چاكسازیی ڕیشه‌یی له جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment