هاوپه‌یمانێتیی سه‌در له‌گه‌ڵ کۆمۆنیسته‌کان تاکوو پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ ده‌وامی نابێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سیاسه‌توان و نووسه‌ری عێراقی ده‌ڵێت: هاوپه‌یمانێتیی سه‌در له‌گه‌ڵ کۆمۆنیسته‌کان ته‌نانه‌ت تاکوو کاتی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ده‌وامی نابێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن عه‌له‌وی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وت: هاوپه‌یمانیی نێوان ڕه‌وتی سه‌در و حیزبی کۆمۆنیستی عێراق به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای فیکری و ئایدیۆلۆژیک‌ نییه‌ ته‌نانه‌ت تاکوو کاتی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ده‌وامی نابێت.

ناوبراو وتیشی: هاوپه‌یمانیی نێوان سه‌در و فه‌تح هۆکارێکی ناکۆکییه‌کانه‌ که‌ له‌ نێوان ڕه‌وتی سه‌در و کۆمۆنیسته‌کان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ هه‌ر بۆیه‌ ناتوانێت تاکوو پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ده‌وامی ببێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15900

Your Comment

You are replying to: .
captcha