بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەمە 13ی خاکەلێوەی 1399 دکتۆر ئارەزوو فەلاحی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 41 کەیسی نوێی تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە و بەوەش ئاماری تووشبووان تا ئەم کاتە گەشتۆتە 511کەس.
بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی پزیشکیی کوردستان گوتیشی شاری سەقز زیاترین ئاماری تووشبووی تێدا تۆمار کراوە و تا ئەم کاتە ژمارەی تووشبووانی ئەو شارە ڕەقەمی 140ی تێپەڕاندووە و ئەوەش زۆر جێگەی نیگەرانی و مەترسییە.
دکتۆر ئارەزوو فەلاحی ئامارەکەی بە پێی شارەکانی پارێزگای کوردستان ڕوون کردەوە و دوائاماری تووشبووانی کۆرۆنای لە پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە ڕایگەیاند:
سەقز: 145 کەس.
سنە: 130 کەس.
بانە: 93 کەس.
قوروە: 41 کەس.
بیجاڕ: 25 کەس.
کامێران: 15کەس.
دیواندەرە: 19 کەس.
مەریوان: 14 کەس.
دێولان: 22 کەس.
سەوڵاوا: 7 کەس.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment