لە زیندانەکانی کوردستانی سووریا چی دەگوزەرێت؟/ یاخی‌بوونی زیندانییە داعشییەکان کۆنتڕۆڵ کرا

بەشی سووریا- پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی یاخی‌بوونی بە کۆمەڵی زیندانییانی داعش لە زیندانەکانی کوردستانی سووریا باس لەوەش کرا کە ژمارەیێک لە داعشییەکان هەڵاتوون بەڵام وتەبێژی هەسەدە ئەم هەواڵەی ڕەت کردۆتەوە و دەڵێت هیچ چەتەیێکی داعش هەڵنەهاتووە و زیندانەکان لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندایە.

کوردپرێس:

کینۆ گابڕیەڵ وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی هەسەدە ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە، گابڕیەڵ ئاماژەی بە ڕووداوەکانی دوێنێ کرد و ڕایگەیاند، هەواڵی هەڵهاتنی ژمارەیێک داعش ڕاست نییە.

وتەبێژی هەسەدە گوتیشی: چەتەکانی داعش هەوڵیان دا لە زیندانی سینای گەڕەکی خوێرانی حەسەکە هەڵبێن، لەو زیندانەدا بە هەزاران داعشی گرتنی ڕاگیراون، هێزەکانی ئەنتی تیرۆر و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە هاوکاریی فڕۆکەکان، شوێنی ڕووداوەکەیان گەمارۆ دا.

گابڕیەڵ ئەوەی خستە ڕوو، چەتەکانی داعش دوێنێ دەرگای قاوشی زیندانەکانیان شکاندووە و دیواری نێوان ژوورەکانیان ڕووخاندووە و چەتەکان بەشی قاتی خوارەوەی زیندانەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.

وتەبێژی قەسەدە وتیشی، "هێزەکانی ئەنتی تیرۆری سەر بە قەسەدە یەکسەر دەستوەردانیان کرد، دۆخەکەیان کۆنتڕۆڵکرد و ئاژاوەگێڕیی چەتەکانیان کۆتاییپێهێنا و هەموو زیندانیەکان لە ناو زیندانەکە کۆنتڕۆڵ کران.

لە کۆتاییی ڕاگەیەنراوەکەیدا گابڕیەڵ باسی ئەوەی کرد "ئەم جۆرە ڕووداوانە جارێکیتر دەردەخات کە هێزەکانی سووریای دیموکرات گەرەنتی لەناوبردنی تیرۆری داعشە، بەڵام ئێمە دووبارەی دەکەینەوە، پێویستیمان بە پشتگیریی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش هەیە بۆ ئەوەی بتوانین ناوەند و کەمپەکان کە چەتە و خانەوادەکانیان تێیایدا ڕاگیراون کۆنتڕۆڵ بکەین.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 158179

Your Comment

You are replying to: .
captcha