بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل وته‌بێژى حکوومه‌تى هه‌رێم له په‌راوێزى ئه‌و کۆنگره رۆژنامهوانیهى بۆى سازکرابوو به رۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاند: حکوومه‌تى هه‌رێم له دواین کۆبوونه‌وه‌ى بڕیاری داوه داوا له به‌غدا بکات تا له‌و لیژنانه‌ى که پێکى ده‌هێنێت بۆ ده‌رکردنى ڕێنمایی تایبه‌ت به بڕگه‌کانى بوودجه نوێنه‌رى هه‌بێت و له‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایى و سامانه سروشتیه‌کان نوێنه‌ره‌کانى دیاری ده‌کرێن.
وته‌بێژى حکوومه‌ت وتیشى، تا ده‌رکردنى ڕێنمایی له عێراق له باره‌ى جێبه‌جێ کردنى بوودجه‌و دیاری کردنى ئه‌و بڕه‌ى بۆ هه‌رێم دێت نازانرێت مووچه‌ى ئه‌م مانگه‌ى فه‌رمانبه‌ران چۆن دابه‌ش ده‌که‌ن.
پێشتریش به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاندبوو، له‌دواى په‌سه‌ند کردنى بوودجه‌ى عێراق یه‌ک مانگى پێده‌چێت تا وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ڕێنمایی سه‌باره‌ت به‌جێبه‌جێ کردنى بڕگه‌کانى بوودجه ده‌رده‌کات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment