لافاو لە هەرێمی کوردستان گەنجێکی خنکاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی لافاوەوە له‌ نزیک ڕووباری خابیر لە زاخۆ، گه‌نجێکی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، که‌وته‌ ئاوه‌وه‌ و خنکا.

کوردپرێس: له‌ سنووری شارۆچکه‌ی زاخۆی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆک، گه‌نجێک خنکا و به‌هۆی ئه‌و شه‌پوله‌ به‌هێزه‌ی باران بارینه‌وه‌، که‌ له‌ به‌ره‌به‌یانی دوێنێوە ده‌ستی پێکردووه‌ ئاوچووه‌ته‌ ناو سه‌دان ماڵ و دووکانه‌وه‌.

بێوار عه‌بدوڵعه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی به‌رگریی شارستانی دهۆک، بۆ ڕۆژنیووز وتی: ژماره‌یێک ماڵ ده‌که‌ونه‌ سه‌ر ڕووباری خابیر له‌ زاخۆ که‌ خه‌ریکی باخدارین، له‌کاتی هاتنی لافاو ئه‌م گه‌نجه‌ خه‌ریک پاککردنه‌وه‌ی ماڵی خۆیان بووه‌ و به‌هۆی نزیکییان له ‌ڕووباره‌که‌ ئاوه‌که‌ بردوویەتی و که‌وتووه‌ته‌ ڕووباره‌که‌وه‌ و خنکاوه‌ و تائێستا گه‌ڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوامە.

هه‌روه‌ها ناوبراو وتیشی: هه‌ر به‌هۆی باران بارین و هاتنی لافاوه‌وه‌، ئاو چووه‌ته‌ ٢٥٠ ماڵ و ١٠٠ دوکان و ١٠ پرد ڕووخاوە، له‌ناوخۆی پارێزگای دهۆک و شارۆچکه‌ و شاره‌دێی و گونده‌کانی ده‌ور و به‌رییه‌وه‌، هه‌روه‌ها ١٢ ئۆتۆمبیل ژێر ئاو که‌وتوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158001

Your Comment

You are replying to: .
captcha