کوردپرێس:
ڕۆژی سێشه‌ممه 27ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1398 سه‌رتیپ حه‌یده‌ری فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌وینیی ئه‌رته‌ش ئاماژه‌ی به مانۆڕی سه‌رانسه‌ریی هێزی زه‌وینی به‌مه‌به‌ستی ڕێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆناڤایرۆس دا و گوتی: مانۆڕه‌که له پێنج قۆناغدا ئه‌نجام ده‌درێت. قۆناغی یه‌که‌م؛ کۆنتڕۆڵکردنی توندوتۆڵی ده‌روازه‌ی گه‌وره‌شاره‌کان، شاره دیاریکراوه‌کان (قوم و ڕه‌شت) و هه‌ندێک شاری دیکه‌یه. قۆناغی دووهه‌م؛ پاکڕێژکردنی شه‌قامی شاره دیاریکراوه‌کان له‌خۆ ده‌گرێته‌وه که تاکوو ئێستا به هاوکاریی داموده‌زگاکان 56 شار پاکڕێژ کراون.
ناوبراو قۆناغی سێهه‌می مانۆڕه‌که‌ی به هه‌نگاوه تهشخیسییهکان وه‌سف کرد و باسی له‌وه کرد که 520 بازگه‌ی تهشخیسیی گه‌ڕۆکیان له شاره گرینگ و دیاریکراوه‌کان داناوه.
نابراو دروستکردنی شوێنی حه‌وانه‌ی بۆ شاره دیاریکراوه‌کان به چواره‌مین هه‌نگاوی هێزی زه‌وینیی ئه‌رته‌ش ناو برد و دروستکردنی نه‌خۆشخانه‌ی کاتی و گه‌ڕۆک له شاره پڕحه‌شیمه‌ت و دیاریکراوه‌کانی وه‌ک هه‌نگاوی پێنجه‌م وه‌سف کرد.
فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌وینیی ئەرتەش وه‌بیری هێنایه‌وه: تاکوو کۆتاییی قه‌یران و له‌ناوبردنی به‌ته‌واوه‌تی کۆرۆناڤایرۆس کادێری هێزی زه‌وینیی ئەرتەش هاوشانی خه‌ڵک و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌بن و درێژه به کاره‌کانیان ده‌ده‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment