کوردپرێس:
جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکە لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی هاووڵاتی باسی چەندین تەوەری جیاجیای کردووە و له به‌شێكی قسه‌كانیدا باسی گۆشه‌گیریی عه‌بدوڵا ئۆجالان و هه‌وڵه‌كان بۆ ئازادكردنی ده‌كات و ده‌ڵێت ''مام جه‌لال سه‌باره‌ت به ئوجەلان هه‌ستیار و هۆشیار بوو. به‌رله‌وه‌ى نه‌خۆش بکه‌وێت پلانى دانابوو که بۆ ئازادى ئوجەلان که‌مپینێک رێک بخات. ئاماده‌کاریى ئه‌م که‌مپینه‌ى ده‌کرد. ئه‌مه هه‌ڵوێستێک راسته که پێویسته به نموونه وه‌ربگیردرێت''.
دوو فەرمانبەری دەزگاری هەواڵگریی تورکیا لای پەکەکە بە دیلی گیراون. پرسیاری ئەوە لە جەمیل بایک کرا کە چاره‌نووسى ئه‌و دوو گیراوه‌ى میت لاى پارتى کرێکاران به چى گه‌یشتووه؟ ئایا هیچ دانپیانانێکى نوێیان هه‌بووه له تێوه‌گلانى حزبه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان که هاوکارىی میتى تورکیان کردبێت؟
جه‌میل بایک لە وەڵامدا وتوویەتی: 22 ساڵ به‌سه‌ر ئهسیربوونى عەبدوڵڵا ئوجەلاندا تێده‌په‌ڕێت. سه‌پاندنى گۆشه‌گیرى و ئهشکهنجهیێکى گرانى 22 ساڵه به سه‌ر ئەو کەسایەتییە کوردەدا بابه‌تێک نییه که ته‌نیا په‌یوه‌ندیى به پ.ک.ک و کوردەکانی تورکیاوە بێت. هەموو کوردێک سەبارەت بە ڕێبەری پەکەکە زۆر وشیار و هه‌ستیارن و لێى به خاوه‌ن ده‌رده‌که‌ون.
ناوبراو ڕەخنەی لە هەڵوێستی پارتە سیاسییەکان بەرانبەر بە ئەسیرکرانی ئوجەلان گرتووە و دەڵێت: هه‌ڵوێستى ئێستاى پارته سیاسییه‌کانى کوردستان سه‌باره‌ت به گۆشه‌گیرکردنى ڕێبەری پەکەکە مایه‌ى په‌سند نییه.
جەمیل بایک ئەوەشی ڕوون کردۆتەوە: له‌م بواره‌دا پێویسته مافى خوالێخۆشبوو مام جه‌لال نهخوهین. مام جه‌لال سه‌باره‌ت به ڕێبەری پەکەکە هه‌ستیار و هۆشیار بوو. به‌رله‌وه‌ى نه‌خۆش بکه‌وێت پلانى دانابوو که بۆ ئازادى ئوجەلان که‌مپینێک رێک بخات. ئاماده‌کاریى ئه‌م که‌مپینه‌ى ده‌کرد. ئه‌مه هه‌ڵوێستێک راسته که پێویسته به نموونه وه‌ربگیردرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment