گۆڤاری ستاندارد: دوور نیە دیسان شەڕی نێوان تورکیا و کوردی سووریا سەرهەڵبداتەوە

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی ستاندارد لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی کوردەکان لە قەیرانی سووریادا بە شێوەی جدی لەگەڵ دیمەشق تووشی ڕووبەڕووبوونەوە نەهاتوون بەڵام دوور نیە جارێکی تر شەڕی کوردی سووریا لە گەڵ تورکیا دەست پێبکاتەوە.

کوردپرێس:

تورکیا بەردەوام لە دەسەڵات گرتن و بەهێزبوونی کوردی سووریا ترساوە و بەو بۆنەیەشەوە لە دوو ئوپەراسیۆنی ساڵی 2018 و 2019 هێرشی کردە سەر ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا و 2018 کانتۆنی عەفرینی داگیر کرد و ساڵی 2019ش دەستی بە سەر دوو شاری سەرێکانی و گرێ سپیدا گرت.

ڕۆژنامەی ستانداردی بەریتانی لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە تورکیا ئێستاش گرفتارە بە کێشەی 3.5 ملوێن ئاواری سووری و هەوڵ دەدات ئاوارەکان لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا نیشتەجێ بکات.

ڕۆژنامەکە لە درێژەدا ئەوەشی نووسیوە پڕۆژەی تورکیا بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام بۆ نیشتەجێ کردنی ئاوارە سوورییەکان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا بۆتە هۆی ئاوارەبوونی 300 هەزار کەسی دیکە کە زۆرینەیان کوردن.

ستاندارد هۆشداریی ئەوەشی داوە کە تورکیا بەردەوامە لە نیشتەجێ کردنی ئاوارەکان بە پێی پڕۆژەکەی خۆی و هەر بۆیەش دوور نیە دیسان شەڕی نێوان تورکیا وکوردی سووریا سەرهەێبداتەوە.

News Code 157955

Your Comment

You are replying to: .
captcha