کوردپرێس:
هووشەنگ بازوەند پارێزگاری کرماشان ڕۆژی شەمە 24ی ڕەشەمەی 1398 لە پرێس کونفڕانسێکدا ڕایگەیاند ئێستا کرماشان لە دۆخێکی نائاساییدایە و پێویستە هاووڵاتییان ڕەچاوی بارە نائاسایییەکە بکەن و هاوکارمان بۆ تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە.
بازوەند گوتیشی ئەگەرچی خەڵکی کرماشان خەڵکێکی میواندۆستن بەڵام لەم هەلوەرجەدا داوا دەکەین خزم و کەسوکاری کرماشانییەکان لە پارێزگا و شارەکانی دیکەوە سەردانی کرماشان نەکەن بۆ ئەوەی بتوانین دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەین.
ناوبراو زیادیشی کرد ئێستا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت و دەڵێت ئەگەر هاووڵاتییان لە ماڵە خۆیان بمێننەوە و هاوکارمان ئەم دۆخە تێدەپەڕێنین.
Your Comment