زۆربەی حزبەکانی هەرێمی کوردستان تەسلیمی سیاسەتەکانی پارتین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود عەبدولخالق، نووسەر و چاودێری سیاسی دەڵێت زۆربەی حزبەکانی هەرێمی کوردستان تەسلیمی سیاسەتەکانی پارتین ئەویش وەک پێویست ئیدارەی وڵاتی پێناكرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس: مەسعوود عەبدولخالق، نووسەر و چاودێری سیاسی لە نووسینێکدا بەناونیشانی "جیلی نوێ ئاگاداری ئەو 8 راستییە بن" لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیویەتی، "ناكرێت ئێمە هەر لە دەمەتەقێی مێژویی بین لە پەراوێزی سیاسیەكان، هەق وایە زانكۆكان و دام و دەزگای ڕۆشنبیری تر راستیەكان نەشارنەوە، بەتوێژینەوە یەکلایان بکەنەوە، گوێ بەوە نەدەن كێ رازیە و کێش پێی ناخۆشە، هەموو میللەتانیش بە ئازاییەوە قسە لەسەر ئیجابیات و سلبیاتی مێژووی خۆیان دەکەن".

ئاماژەی بەوەش کردوە، لەو چوارچێوەیەدا ئەوە دەخاتەڕو کە لە مێژوی نوێی کوردستان ئەو هەشت ڕاستییەی خوارەوە ناكرێت چیتر مناقشەی لەسەر بكرێت.

ئەو هەشت خاڵەی مەسعوود عەبدولخالق باسی کردوە

یەکەم: مەلا مستەفا دامەزرێنەری (پ، د، ك) نییە، بەڵكوو هەمزە عبدالله بووە.

دوەم: خەڵكی كوردستان لە ململانێی مەلایی و جەلالی لایەنگری یەكەمیان كرد و ئەو زیاتر لەسەر هەق بو.

سێیەم: شۆڕشی نوێی 1976 یەكێتی نیشتیمانی کوردستان هەڵیگیرساندەوە.

چوارەم: زۆربەی شەڕە براكوژیەكان لە شاخ و لەشار زیاتر لە ئەستۆی (ی، ن، ك) بوو بەتایبەتی لە ئەستۆی ئەوانەی ئیستا لەناو (ی، ن، ك) پێیان دەڵێن پڕۆ پارتی.

پێنجەم: راپەڕینی 1991 یەكێتی پێشڕەو بوو، نەوشیروان مستەفاش ئەندازیاری بووە.

شەشەم: لە شاخ (پ، د، ك) لاوازبوو (ی، ن، ك) چالاك تر بوو، بەڵام لە هەڵبژاردنەكانی هەرێم (پ، د، ك) دەنگی یەكەمی هێناوە سەرەڕای تێبینیەکان.

حەوتەم: دۆڕاندنی كەركووك، مەخمور، سنجار و نیوەی كوردستان (لە دوای ریفراندۆم) لە ئەستۆی هەمو ئەولایەنەكان بو جگە لە گۆڕان، كۆمەڵ و نەوەی نوێ.

هەشتەم: لە ئێستادا زۆربەی حیزبە كوردستانیەكان تەسلیمی سیاسەتی (پ، د، ك )بوونە و ئەویش وەک پێویست ئیدارەی وڵاتی پێناكرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157883

Your Comment

You are replying to: .
captcha