کوردپرێس: ئەمڕۆ سێشەممە 10-3-2020، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییان لە دژی پەکەکە لە چیای قەندیل ئەنجام داوە.
هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، پێنج سەرکردەی پەکەکە کوژراون، بەڵام ناوی هیچ کام لە سەرکردەکان ئاشکرا نەکراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment