کوردپرێس: ئاژانسی ڕۆژنیووز بڵاوی کردەوە هێلیکۆپتەرێکی تورکیا گوندی دایلان'ی لە سنووری دەڤەری پاردۆست لە پارێزگای هەولێر بۆردوومان کرد و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بۆردوومانەکە بەردەوامیی هەیە.
ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردووش لە هەمان گوند بەهۆی تەقەی سوپای توركیاوە منداڵێكی تەمەن ١٢ ساڵ برینداربوو.
دانیشتووانی گوندەکە بۆ ڕۆژنیوز و ڕایانگەیاندووە، تورکیا بە مەبەست ناوگوندەکە بۆردوومان دەکات و دەیەوێت زێدی خۆیان جێبهێڵن، بەڵام "ئێمە دڵنیایان دەکەینەوە کە گوندی خۆمان چۆڵ ناکەین و دەست لە زێدی خۆمان هەڵناگرین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment