لافاو سێ جادەی سەرەکیی لە ئیلام داخست

به‌شی ئیلام- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێگاوبانی ئیلام باسی له‌وه‌ کرد که‌ سێ ڕێگای ئیلام- حومه‌یل کیلۆمه‌تری 25، پیازئاوا (ده‌وروبه‌ری پردی جه‌زمان) به‌بۆنه‌ی لافاو و میحوه‌ری ئیلام- مێهرانیش به‌هۆی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانکارییه‌وه‌ داخران.

کوردپرێس:

نووروڵڵا دڵخواه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێگاوبانی ئیلام ئاماژه‌ی به‌ داخستنی سێ ڕێگای سه‌ره‌کیی ئه‌و پارێزگایه‌ کرد و ڕای‌گه‌یاند: سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامیی بارینه‌کان جاده‌ سه‌ره‌کی و لاوه‌کییه‌کانی دیکه‌ی پارێزگا کراوه‌یه‌ و هاتوچۆی تێیدا ده‌کرێت.

ناوبراو ته‌ئکیدی کرده‌وه‌: له‌ ئێستادا 34 گرووپی ڕێگاوبان له‌ جاده‌کانی پارێزگادا جێگیر کراون بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌ر ڕووداوێکی نه‌خوازراو ده‌ستبه‌جێ پڕۆسه‌ی کردنه‌وه‌ی ڕێگاکان ده‌ست پێبکه‌ن و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ڕۆژی ڕابردوو ڕێگای گوندیی مه‌یمه‌- ئابدانان (له‌ نێوان ته‌ختان- کنشولول) به‌هۆی داڕمانه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی کاتی داخرا که‌ ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ڕێگاوبانه‌وه‌ کرایه‌وه‌.

دڵخواه‌ زیادی کرد: ‌هێزه‌کانی ڕێگاوبان هه‌وڵه‌کانیان چڕ کردۆته‌وه‌ بۆ کردنه‌وه‌ی میحوه‌ری ئیلام- حومه‌یل که‌ به‌بۆنه‌ی ڕووخانی توونێله‌وه‌ داخراوه‌.

ناوبراو له‌ کۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌ ڕووخانی پردی جه‌زمان به‌هۆی لافاوه‌که‌ی ڕۆژی ڕابردووی شاری تازه‌دامه‌زراوی هه‌لیلان کرد و جه‌ختی کرده‌وه‌: هاوکات له‌گه‌ڵ کۆتایی‌هاتنی بارینه‌کان پڕۆسه‌ی دروست‌کردنی پردی کاتی و کردنه‌وه‌ی ڕێگاکه‌ ده‌ست پێده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 157665

Your Comment

You are replying to: .
captcha