کوردپرێس:
نووروڵڵا دڵخواه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێگاوبانی ئیلام ئاماژه‌ی به داخستنی سێ ڕێگای سه‌ره‌کیی ئه‌و پارێزگایه کرد و ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامیی بارینه‌کان جاده سه‌ره‌کی و لاوه‌کییه‌کانی دیکه‌ی پارێزگا کراوه‌یه و هاتوچۆی تێیدا ده‌کرێت.
ناوبراو ته‌ئکیدی کرده‌وه: له ئێستادا 34 گرووپی ڕێگاوبان له جاده‌کانی پارێزگادا جێگیر کراون بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌ر ڕووداوێکی نه‌خوازراو ده‌ستبه‌جێ پڕۆسه‌ی کردنه‌وه‌ی ڕێگاکان ده‌ست پێبکه‌ن و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که ڕۆژی ڕابردوو ڕێگای گوندیی مهیمه- ئابدانان (له نێوان ته‌ختان- کنشولول) به‌هۆی داڕمانه‌وه به شێوه‌ی کاتی داخرا که ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ڕێگاوبانه‌وه کرایه‌وه.
دڵخواه زیادی کرد: هێزه‌کانی ڕێگاوبان هه‌وڵه‌کانیان چڕ کردۆته‌وه بۆ کردنه‌وه‌ی میحوه‌ری ئیلام- حومه‌یل که به‌بۆنه‌ی ڕووخانی توونێله‌وه داخراوه.
ناوبراو له کۆتاییدا ئاماژه‌ی به ڕووخانی پردی جه‌زمان به‌هۆی لافاوه‌که‌ی ڕۆژی ڕابردووی شاری تازه‌دامه‌زراوی هه‌لیلان کرد و جه‌ختی کرده‌وه: هاوکات له‌گه‌ڵ کۆتاییهاتنی بارینه‌کان پڕۆسه‌ی دروستکردنی پردی کاتی و کردنه‌وه‌ی ڕێگاکه ده‌ست پێده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment