لە پارێزگای کرماشان چەند کەس بە تۆمەتی کڕینی دەنگی هاووڵاتییان دەستبەسەر کراون

بەشی کرماشان- جێگری پارێزگاری کمراشان ڕایگەیاند بە وردی چاودێریی یاساییی پڕۆسەی دەنگدان دەکەن و لە شارێکی کرماشان چەند کەس دەستبەسەر کراون کە بەنیاز بوون دەنگی هاووڵاتییان بکڕن.

کوردپرێس:

ئێلاهی تەبار جێگری سیاسی و ئەمنیی پارێزگاری کرماشان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند سوورن لە سەر ئەوەی تەندروستیی پڕۆسەی دەنگدان بپارێزن و لە شارێکی کرماشان چەند کەسیان دەستبەسەر کردووە کە نیازیان بووە دەنگ هەووڵاتییان بکڕن.

ناوبراو زیادی کرد بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی هەڵبژاردنەکان دادوەری ئێشکگر دەستنیشان کراوە و بە وردی چاودێریی دۆخەکە دەکەن و تا ئێستا شتێکی نائاسایی ڕووی نەداوە.

News Code 157600

Your Comment

You are replying to: .
captcha