بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە میانی کۆنگرە رۆژنامە ھاوبەشەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا ڤلادیمیر زێلینسکی، ئاماژەی بەوە کرد کە کۆبوونەوەی نۆیەمی ئەنجومەنی ستراتیجی ئاستی باڵا، کە بناغەی ھاوبەشیی ستراتیجی تورکیا- ئۆکراینا-یە ئەنجامداوە.
ئەردۆغان، گوتیشی وەکوو تورکیا، بەشێوەیێکی بەھێز بەرگریمان لە یەکپارچەیی خاک و سەروەریی ئۆکرانیا کرد.
لە بارەی تاتارەکانی ھەرێمی کریمیا، ئەردۆغان، گوتی: باشترکردنی ژیانی براکانمان لە تاتارەکانی کریمیا، کە ناچاربوون وڵاتیان بەجێبھێڵن، بەرپرسیارێتییێکی مێژووی و مرۆڤایەتییە بۆ ئێمە.
ئەردۆغان، گوتیشی جارێکی دیکە سووربوونی خۆمان لەسەر پرەنسیپی داننەنان بە لکاندنی کریمیا دووپات دەکەینەوە.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، پاڵپشتی خۆی بۆ پلاتفۆرمی کریمیا دووپاتکردەوە و گوتی، پاڵپشتیی خۆمانمان بۆ ھەوڵی پلاتفۆرمی کریمیا، کە لە رێگەیەوە ئۆکراینا دەیەوێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر بابەتی کریمیا کۆبکاتەوە، راگەیاند.
ئەردۆغان، گوتیشی بروامان وایە، دەبێت ئەو قەیرانەی کە ھەیە لەسەر بنەمای یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا و یاسای نێودەوڵەتی و بەرێگای ئاشتییانە و دیپلۆماسی چارەسەر بکرێت.
ئەردۆغان، گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی مینسک-ی وەکوو چارەسەر بۆ گرژییەکان دانا و گوتی ئومێدەوارین، ئەو گرژییانەی کە لەم دواییانەدا لەسەر ئەرز بینیومانە، بەزووترین کات کۆتایی پێبێت، ئاگربەست بەردەوامبێت و لەسەر بنەمای رێککەوتنی مینسک لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەربکرێت.
لە بارەی کارەکانی نێردەی تایبەتی چاودێری رێکخراوی ئاسایش و ھەماھەنگی ئەورووپا لە ئۆکراینا، سەرکۆماری تورکیا گوتی، گرنگی بەوە دەدەین کە نێردەکە بەبێ ئەوەی دووچاری ھیچ رێگرییێک بێت ئەرکەکەی بەجێبگەیەنێت.
سەبارەت بە زیادکردنی قەبارەی بازرگانی لەگەڵ ئۆکراینا، ئەردۆغان، گوتی رێککەوتنی بازرگانی ئازاد، کە گوتووێژەکانمان لەسەری بەردەوامە، لە نزیکترین کاتدا واژۆ دەکرێـت و لەو بروایەدام کە لە بە شێوەیێکی خێرا دەگەینە ئامانجمان لە قەبارەی ١٠ ملیار دۆلار بازرگانی.
ھەر لە بابەتی بازرگانیدا ئەردۆغان گوتی، ئەو کاریگەرە کەمەی کە لەکاتی پەتاکەدا قەبارەی بازرگانیمان دووچاری بووەوە، نیشانەی ئەوەیە کە بناغەی پتەوی بازرگانی دووقۆڵیمان لەگەل ئابووریمان یەکتر تەواودەکەن.
ئەردۆغان، گوتیشی بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندی نێوان بابەتەکانی سیاسەت و بەرگریی، بە بەشداری کردنی وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ھەردوولامان، لە پلاتفۆرمێکی نوێدا بە فۆرماتی دوو کۆ دوو دەستمان بە راوێژکارییەکان کردووە.
سەرکۆماری تورکیا جەختی لەەوەش کردەوە کە ھەماھەنگی نێوان تورکیا و ئۆکراینا بەھیچ شێوەیێک ھەوڵێک نییە لە دژی وڵاتانی سێیەمدا و گوتی، پیشەسازی بەرگریی گرنگییێکی دیکە پێکدەھێنێت لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئۆکرانیا.
ئەردۆغان، گوتیشی بە سایەی ئەو ئەزموونانەی کە ساڵی رابردوو لە پێشخستنی رێکارەکانی خۆپارێزی و ھەڵمەتەکانی کوتانی بەکۆمەڵ بەدەستمان ھێناوە، ئەمساڵ دۆستە ئۆکراینییەکانمان لە کەشوھەوایێکی پارێزراو میواندارێتی دەکەین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment