لاریجانی: پەرلەمان بنەمای سەرەکیی خەڵک سالاریی دینییە

بەشی ئێران- سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: بێ گومان پەرلەمان وەکوو یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی بڕیاردانی نیزام و خانەی میللەت و بنەمای سەرەکیی خەڵک سالاریی دینی پێگەیێکی گرینگی لە بڕیارداندا هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی لاریجانی ڕۆزی هەینی لە هەڵبژاردنەکانی یازدەهەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەراندا لە شاری قوم بە هەواڵنێرانی وت: خەڵک بە بەشداری کردنیان لە هەڵبژاردنەکان دوو کار دەکەن یەکەم ڕێکخراەکانی وڵات بۆ ئیدارەدانی باشتری وڵات بەهێز دەکەن و دووهەم پشتیوانی سیاسی و ئەمنیەتیی لە وڵات دەکەن.

ناوبراو زیادی کرد دەنگدانی هەر ئێرانیێک نزیک لە نیو سەعات تا یەک سەعات کاتی دەوێت کە هەم دەبێتە هۆی کارامەیی سیستەمەکانی وڵات بۆ چارەکردنی کێشەکان هەم کەسانی توانا کە خەڵکی بەڕێز متمانەیان پێیە هەڵدەبژێردرێن.

لاریجانی وتیشی: لەم ڕووەوە ئەمڕۆ ڕۆژێکی پیرۆزە بۆ میللەتی ئێران هیوادارین ئەنجامی هەڵبژادرنەکان ڕەزای خوداشی تێدا بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157597

Your Comment

You are replying to: .
captcha