کوردپرێس:
قایمقامی شاری نەغەدە سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنی هەردوو شاری نەغەدە و شنۆیە کە یەک نوێنەریان لە پەرلەمانی ئێران هەیە، لە بارەی ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردن ڕایگەیاند یەک کەسی دیکە لە کاندیدەکانی ئەم خولەی هەڵبژاردن نامەی کشانەوەی پێشکەش کردووە و ئێستا تەنها دوو کاندید ماون.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە سەرەتای دەستپێکی پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە 69 کەس لە نەغەدە و شنۆ ناوی خۆیان بۆ کاندیدبوون تۆمار کردبوو بەڵام تەنها سێ کەسیان مابوونەوە.
قامیمامی نەغەدە ڕایگەیاند تاهیر پوور مەراغە لە ڕکابەریی هەڵبژاردن کشاوەتەوە و ئێستا تەنها باباخان ئیسکەندەری و عەلی زەنجانی حەسەنلووی ماونەتەوە.
شایانی باسە کاتژمێر 8ی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 2ی ڕەشەمەی 1398 خولی یازدەهەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران دەستی پێکرد و بڕیارە تا 6ی ئێوارە بەردەوام بێت.
Your Comment