بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە یەکەمین ساتی دەستپێکردنی هەڵبژاردنی یازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێران، حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی بە ئامادە بوون لە بازنەی گەڕۆکی ژمارە 110 لە حوسەینیەی ئیمام خومەینی دەنگی خۆیان خستە سندووقی دەنگدانەوە.
ڕێبەری باڵای شۆڕش ڕایانگەیاند "ئەمڕۆ ڕۆژی جێژنی نیشتمانییە" و ئەم جێژنەیش پیرۆزە لە هەموو هاونیشتمانیانی خۆشەویست لە سەرانسەری وڵات.
لە درێژەدا ڕێبەری باڵای ئێران وتیشیان ڕۆژی هەڵبژاردن ڕۆژی بەدیهاتنی مافی مەدەنی میللەتە کە دەنگ ئەدەن و دەیانهەوێت لە ئیدارەدانی وڵات کە مافی خۆیانە بەشدار ببن.
لە کۆتاییدا ڕێبەری زیادیان کرد بەشداری لە هەڵبژاردنەکان ئەرکێکی شەرعیە و ڕاستیەکەی ئەوەیە کە هەڵبژاردن بەرژەوەندیی نیشتمانی دەستەبەر دەکات و هەر کەس بەرژەوەندیی وڵاتی بوێت بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment