هەڵوێستی ئێران لەبارەی ڕاسپێردرانی عەلاوی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی عێراق

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا پێشوازیی لە راسپاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 3ی شوباتی 2020، سەید عه‌باس موسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران لە لێدوانێکدا هەڵوێستی ئێرانی لەبارەی ڕاسپێردرانی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕاگەیاند و گوتی وڵاته‌که‌ی پێشوازی له‌ ڕاسپاردنی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق ده‌کات.

موسەوی گوتیشی: "ئێران له‌ چوارچێوه‌ی پشتگیرییه‌ به‌رده‌وامه‌کانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی، سه‌روه‌ریی نیشتیمانی، یه‌کپارچه‌ییی خاک و به‌هێزکردنی بنه‌ماکانی دیموکراتییه‌ت له‌ عێراق، پێشوازی له‌ ڕاسپاردنی محه‌مه‌د عه‌للاوی بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات."

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووپاتی کردووەتەوە کە تاران له‌گه‌ڵ داواکارییه‌ ڕه‌واکانی گه‌ل و حکوومه‌تی عێراقە بۆ ده‌رکردنی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ وڵاته‌که‌یان.

لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، لە ژێر گوشاری خۆپیشاندەران، عادل عەبدولمەهدی دەستی لە کار کێشایەوە، ئێوارەی رۆژی شەممە 1/2/2020، محەمەد تەوفیق عەللاوی، بۆ شوێنگرتنەوەی، لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاسپێردرا.

News Code 157398

Your Comment

You are replying to: .
captcha