لە مووسڵ شه‌ش چەکداری داعش ده‌ستگیر کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگەیاند هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی مووسڵ، شه‌ش چەکداری داعشیان له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیر کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە له‌ ژماره‌یێک ناوچه‌ی جیاجیای پارێزگای نه‌ینه‌وا شه‌ش تیرۆرستی داعش، که‌ شانه‌ی نووستووی ئه‌و گرووپه‌ بوون لەلایەن هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی مووسڵەوە ده‌ستگیر کراون.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، له‌گه‌ڵ ده‌ستیگر کردنی ئه‌و شه‌ش تیرۆرسته‌ ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێکدا و تیرۆرسته‌کان له‌ هه‌ریه‌ک له ‌ناوچه‌کانی نه‌هزه‌، قاهیره‌، عه‌ره‌بی، عه‌ده‌نی به‌شی راستی مووسڵ ده‌ستگیر کراون.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌به‌یاننامه‌که‌دا باسی لەوەش کردووە، "یه‌کێ له‌و تیرۆرستانه‌ی ده‌ستگیر کراون، کاری سه‌ره‌کیی کوشتنی سه‌ربازی عێراقی بووه‌ له‌وکاته‌ی که‌ داعش کۆنتڕۆڵی مووسڵی کردووه‌".

له‌سه‌ره‌تای مانگی ئابی ساڵی 2014 گرووپی داعش هێرشی کرده‌ سه‌ر مووسڵ و ته‌واوی پارێزگاکه‌ی داگیرکرد و دوای دوو ساڵ سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنی کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی پارێزگاکه‌ی راگه‌یاند.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157384

Your Comment

You are replying to: .
captcha