کوردپرێس:
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بە بۆنەی لێدوانەکانی ساڵی 2015ی کە دژی ئەردۆغان قسەی کردبوو دادگایی کرا و دادگا حوکمی سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بۆ دەرکرد.
بەگوێرەی هەواڵێکی t24 دادگای سزا قورسەکان لە حوکمێکدا ئاماژەی بە لێدوانی سەڵاحەدین دەمیرتاش لەبارەی ئەردۆغانەوە کردووە و ڕایگەیاند کە لێدوانەکانی دەمیرتاش وەک نوێنەرێکی پەرلەمان لە دەرەوەی سنووری ئازادیی ڕادەربڕین بووە و پێویستە سزا بردێت و سزاکەش لە دەستووری تورکیا پێشبینی کراوە و حوکمی سێ ساڵ و نیو زیندان بە سەر دەمیرتاشدا سەپێندراوە.
کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک کە ساڵی 2015 کرد هۆکاری زیندانی کردنی ناوبراوە و لەو پرێس کۆنفڕانسەدا ڕەخنەی توندی لە ئەردۆغان و ئەحمەد داود ئوغڵوو سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی تورکیا گرت و هەر ئەوەش بووە هۆی تۆمارکرانی دۆسیەی سزادرانی دەمیرتاش کە پاش 9 کۆبوونەوەی دادگا ئەم حوکمەی بۆ دەرکرا.
Your Comment