بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئانادۆڵۆ بڵاوی کردەوە، خڵوسى ئاکار وهزیرى بهرگرىی توركیا لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای تورکیا و فەرماندەی ئەو یەکانەی لەدەرەوەی سنوور کار دەکەن کە بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس لەناوەندی پرۆسەکانی فیرقەی پیادە لە شرناخ بەڕێوەچووە وتوویهتى: "تاوەکوو لەناوبردنی دوایین گەریلای پەکەکە و دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ وڵاتەکەیان لە پرۆسە سەربازییەکانیان بۆسەر ئەو هێزە بەردەوامدەبن".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، سوپای تورکیا لە نزیکەوە چاودێری جموجۆڵەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەکات، بەتایبەت لە شنگال و مەخموور.
وەزیری بەرگریی تورکیا ئەوەشی وتووە: "متمانەمان بە عێراقییەکانە بۆ لەناوبردنی چەکدارانی پەکەکە لە شنگال و مەخموور، ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی بدەن، ئێمهش وهكوو توركیا ئامادهین هاوكاریی عێراقیهكان بكهین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment