ئەمریکا وادەی هاوردە کردنی وزەی لە ئێرانەوە بۆ عێراق درێژ کردەوە

بەشی جیهان- ئەمریکا ڕێگەی بە عێراق داوە، 45 رۆژی دیکە غاز و وزە لە ئێرانەوە هاوردە بکا.

کوردپرێس: رۆژنامەی وانشتۆن پۆست بڵاوی کردەوە، کە وتەبێژ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کردووە، ئەمریکا ڕێگە دەدا 45 رۆژی دیکەش عێراق، وزە و غاز و کارەبا لە ئێرانەوە هاوردە بکا.

بەم جۆرە ئیدارەی ترمپ بڕیاری کۆتایی ڕێگەدان یان پچڕان بۆ سەروەختی سەرۆکایەتیی جۆ بایدن لێ دەگەڕێ، کە لە 20ـی کانوونی دووەمی ساڵی دادێ دەستبەکار دەبێ.

شایانی باسە عێراق لە قەیرانی کورتهێنانی بڕی پێویستی وزەی کارەبادایە، لە ساڵی 2003ـشەوە زیاتر لە 50 ملیار دۆلاری بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کردووە.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 148

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha