بە نێوەندگیریی ئەمریکا درێژە بە دانوستانی کوردی-کوردی دەدرێت

بەشی سووریا- لێکۆڵەرێکی کوردی سووریا کە لە بواری فەلسەفە و سیاسەتدا چالاکە دەڵێت: ڕەنگە تا کۆتایی مانگی ئەیپریلی 2021 دانوستانی نێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد دەست پێبکاتەوە.

«ساڵح نەسعان» سیاسەتوان و لێکۆڵەری بواری سیاسەت و فەلسەفە لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە پڕۆسەی دانوستانەکان لەنێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی کورد لە سووریا و ڕایگەیاند: سەرکردەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد ڕایانگەیاندووە کە هیوادارن تا کۆتایی ئەم مانگە گفتوگۆکان دەست پێبکەنەوە. لە ئێستادا نوێنەرەکەی ئەمریکا بۆ گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردییەکان لە کوردستانی سووریایە و خەریکی پێوشوێنگیرییە بۆ دەست پێکردنەوەی دانوستانی کوردی-کوردی.

ناوبراو درێژەی دا: هەروەها لە ئەنقەرە ژمارەیێک لە سەرکردەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی کۆبوونەوەیێکیان لەگەڵ ئەمریکییەکان کردووە لەسەر مەرجەکانی دەست پێکردنەوەی دانوستانەکان. هەرچەند کە بە وردی ڕێکەوتی دەست پێکردنەوەی دانوستانەکان ڕانەگەیەنراوە بەڵام لایەنەکان هیوادارن کە بتوانن بە زووترین کات گفتوگۆکان دەست پێبکەنەوە.

ساڵح نەسعان زیاتر وتی ڕاجیاوازیێکی قووڵ لەنێوان لایەنەکاندا هەیە کە ڕێگری دەکات لە درێژەدا ن بە گفتوگۆکان. لابردنی ئەم ڕاجیاوازیەش پێویستی بە ئیرادەیێکی جیدی هەیە.

ئەم سیاسەتوانە کوردە پێشتر لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە هەڕەشەکانی ئەردۆغان لەدژی کوردەکانی سووریا و وتی: ئاشکرایە کە ئەمریکا پاش هاتنی بایدن هەڵویستی جیاوازی لەچاو سەردەمی ترەمپ هەیە و تورکیا ناتوانێت وەکوو ڕابردوو دەست بۆ داگیرکاری ببات.

ناوبراو زیاتر وتبووی: ئەردۆغان چ لە ناوخۆ و چ لە دەروەی وڵاتدا دۆخێکی باشی نییە و بە دەست بردن بۆ بابەتە بیانییەکان هەوڵ بۆ سەرپۆشدانان لەسەر پرسە ناوخۆییەکان دەدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1479

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha